تاران ده‌ڵێت وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و به‌حره‌ین له نیویۆرک کۆبوونه‌وه، و ئه‌مه‌ش وا دیاره یه‌که‌م جاره له‌و کاته‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات باڵیۆزه‌کانی خۆیان له وڵاتی یه‌کتردا کشانه‌وه پاش گرژییه‌کی دیپلۆماسی له‌سه‌ر سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌رانی شیعه له‌لایه‌ن حکومه‌تی به‌حره‌ینه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی و هاوشانه به‌حره‌ینییه‌که‌ی شێخ خالید بن ئه‌حمه‌د ئال خه‌لیفه له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجام دا.
میدیای ئێرانی ڕایگه‌یاندووه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به دیپلۆماته‌که‌ی به‌حره‌ینی گوتووه که حکومه‌تی سووننه که‌مینه‌کانی به‌حره‌ینی پێویسته قه‌یرانی سیاسی وڵات چاره‌سه‌ر بکات به ده‌ستپێکردنی وتووێژ له‌گه‌ڵ گه‌لدا.
شایانی باسه خۆپیشانده‌رانی به‌حره‌ین ناڕهزایـيیان له‌مه‌ڕ فه‌رق و جیاوازیکردن له‌لایه‌ن خێزانی ئال خه‌لیفه‌ی فه‌رمانڕه‌وای وڵاته‌که‌وه ده‌ره‌بڕی.
بنه‌ماڵه‌ی ئال خه‌لیفه‌ی فه‌رمانڕه‌وای به‌حره‌ین له مانگی حه‌وتدا ده‌ستیان کرد به دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر چاکسازی سیاسی، به‌ڵام شیعه‌کان له‌و وتووێژانه کشانه‌وه و ده‌ڵێن بنه‌ماڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وا په‌یوه‌ست نییه به گۆڕانکاری ڕاسته‌قینه‌وه.