چاوپێکه‌وتنی فائێزه‌ی هاشمی کچی هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی له گه‌ڵ فه‌ریبا که‌ماڵ ئابادی یه‌ک له ڕێبه‌رانی کۆمه‌ڵگای به‌هاییه‌کان له ئێران‌دا بوو به هۆی ناڕه‌زایه‌تی نیشاندانی زۆر له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت و توندڕه‌وه‌کان له ئه‌و وڵاته. ئه‌وان ده‌ڵین به‌هاییه‌کان گرووپێکی ده‌ستکردی دوژمنانن و به پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیش هه‌ڵس و که‌وت له گه‌ڵ ئه‌واندا حه‌رامه.
ئه‌م کێشه نوێیه دیسان پرسی به‌هاییه‌کان و سه‌رکوتی به‌رده‌امیان ئه‌وانی له کۆماری ئیسلامی‌دا هێنایه‌وه ڕۆژڤه‌وه. به درێژایی 35 ساڵ دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی 57 له ئێران، کۆمه‌ڵگای به‌هایی سه‌رکوت کراوه و زۆریان لێکوژراوه یان به ساڵانێکی زۆر به‌ندکراون. به‌هاییه‌کان ئێستاش له ئێران مافی خوێندن له زانکۆیان نیه و هه‌روه‌ها له زانکۆکان، ناوه‌نده‌کانی حکومه‌ت، و کاری له‌شکری وه‌رناگیرێن.
له ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وته‌دا، بۆ باس له سه‌ر کێشه‌ی به‌هاییه‌کان میوانداری کاک ڕحمان جه‌وانمه‌ردی، چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له هۆله‌ند و کاک تاهیر عه‌لیپوور، چالاکی سیاسی له به‌ریتانیا ده‌که‌ین.