Accessibility links

ئەمەریکا بوونی ئێران لە لیستی وڵاتانی پێشێلکار لە ئازادی ئاینی دەهێڵێتەوە


Israel US
Israel US

مایک پەمپەیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە وڵاتەکانی میانمار، چین، ئێریتریا، ئێران، نایجیریا، کۆریای باکور، پاکستان، سعودیە، تاجیکستان و تورکمانستان لە لیستی پێشێلکاران لە ئازادیی ئایینیدا وەک خۆیان دەمێنەوە و لانابردرین.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی دووشەممە، بڵاوبۆوە ڕایگەیاند ئەو وڵاتانە بە شێوەیەکی سیستماتیک و بەردەوام و بەرچاو، مافی ئازادی ئایینی پێشێلدەکەن.

مایک پەمپەیۆ گوتیشی" ئێمە هەروەها وڵاتانی یەکێتی قەمەر، کوبا، نیکاراگوا و ڕوسیامان بە هۆی پێشلکارییەکانی مافی ئازادی ئایینی یان ڕێگادانیان بەو پێشێلکارییە، خستوەتە لیستی تایبەتەوە بۆ پێداچوونەوە لەو بارەیەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە گرووپەکانی ئەلشباب، ئەلقاعیدە، بۆکۆ حەرام، هەیئەت تەحریری شام، حوسیەکان، داعش و دەوڵەتی ئیسلامی لە بیابانی مەزن، داعش لە ڕۆژئاوای ئەفریقا، جەماعەت نەسر الئیسلام و ئەلموسلمین و تاڵیبان وەکوو ئەو گرووپانی جێگای نیگەرانی تایبەت لە بەرچاو دەگیرێن.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دۆخی قاعیدە لە نیمچە دوورگەی عەرەبی و داعشی خوراسان، بەهۆی لەدەستدانی خاکی ئەو گروپە تیرۆریستییەوە درێژ ناکرێتەوە. سودان و ئۆزبەکستانیش بەهۆی ئەو هەنگاوانە هەڵیانگرتوە لە پێناو ئازادی ئاییندا لەلیستی تایبەتەوە هاتوونەتە دەرێ.

ئەمەریکا ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە بە پێی سیاسەتی پاراستنی ئازادی ئایینەکان کە بەشێک بووە لە بەرنامەکانی بەڕێوبەرایەتی سەرۆک ترامپ، وڵاتانی پێشێلکار لەوانە ئێران، چین و پاکستان خراونەتەوە ناو لیستەکەوە.

XS
SM
MD
LG