تاران سێشەمە مەسەلەی "سەروەری"ی هێنایە گۆڕ و نیگەرانییەکانی وڵاتی ئازەربایجان بە هێند ناگرێت کە سەبارەت بە مەشقی لەشکری ئێران لە نزیک سنووری هاوبەشی دو وڵات لە ئارادا بووە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەعید خەتیب زادە لە راگەیەندراوێکی سەر ماڵپەڕی وەزارەتەکە نووسی، "مەشق پێکردنەکان کە لە لایەن وڵاتی ئێمە لە ناوچەکانی سنوری باکوری رۆژئاوا بەڕێوەچوون... مەسەلەی سەبارەت بە سەروەری یە."
ئەو گوتی، تاران "هەموو هەنگاوێک بۆ ئاسایشی نیشتمانی خۆی دەگرێتە بەر و ئێران ڕیگا بە بوونی رژیمی سەهیونیستی لە نزیک سنوورەکانی نادات."
سەرۆک کۆماری ئازەربایجان ئیلهام عەلیۆف سەبارەت بە ئەو مەشقانە رەخنەی لە ئێران گرت و بە "رووداوێکی زۆر جێگای سەرسورمانی زانی."
ئەو لە وتووێژێک لە گەڵ ئاژانسی پەیامنێری ئانادۆڵووی تورکیا کە دووشەمە بڵاوبۆوە گوتی، "هەر ولاتێک دەتوانێت مەشقی لەشکری لە سەر هەریمی خاکی خۆی بەڕێوەبەرێت. ئەوە مافی سەرەوری ئەوانە. بەڵام بۆ چی ئێستا، و بۆچی لە سەر سنووری ئێمە؟"
شەر لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان لە مانگی ٩ی پارەکە لە سەر هەریمی جێگای دەمەتەقەی ناگۆرنۆ قەرەباخ سەری هەڵدا کە لە ماوەی زیاتر لە شەش حەوتوودا دەوری ٦٠٠٠ کەس کوژران.
ئیسرائیل کە لایەنێکی گەورە بۆ دابینکردنی چەک بۆ ئازەربایجان بوو لە لایەن ئەرمنستانەوە بە شێوەی دیپڵۆماتی رەخنەی توندی لێگیرا.
ئێران و ئازەربایجان سنووری ٧٠٠ کیلومتری هاوبەشیان هەیە و لە پەیوەندییەکی باش دان.