ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئێران ئه‌و ڕاپـۆرتانه ڕه‌ت‌ده‌که‌نه‌وه که ده‌ڵێن سه‌رۆک مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ڕۆژی چوارشه‌ممه به نارنجۆکێـک کراوه‌ته ئامانج.
ماڵپه‌ڕێـکی کۆنه‌پارێزه‌کان (khabaronline.ir) بڵاویکرده‌وه که‌وا ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له هێرشێـکی نارنجۆکدا بۆ سه‌ر که‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبیله‌کانی له شـاری هه‌مه‌دانی ڕۆژئاوای وڵاته‌که ڕزگاری بووه.
ڕۆیته‌رز و ئه‌لعه‌ره‌بیـیه‌ش هه‌واڵی ئه‌و هێرشه‌یان ڕاگه‌یاند و ئۆفیسی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژادیان وه‌ک سه‌رچاوه بۆی باسیان کرد.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا که‌ناڵی Press TV ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ڵێت هێرشی وا ڕووی نه‌داوه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فارسی ئێرانیش گوتی ته‌ره‌قه‌یه‌ک بووه که به خۆشی هاتنی سه‌رۆک بۆ هه‌مه‌دان هه‌ڵیان داوه و یه‌ک که‌س ده‌سـتگیرکراوه.