Accessibility links

گروپـێکی یۆنانی هێرش دەکەنە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەثینا


پـۆلیسی یۆنانی دەڵێت نزیکەی 10 کەس لە ئەندامانی گروپی ڕۆبیکۆناس Rouvikonas هێرشیان کردووەتە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەثینای پایتەخت.

کاربەدەسـتێکی پـۆلیس بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی ڕاگەیاند بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نزیکەی 10 کەس چوونەتە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە ناوچەی بسیخیکۆ و بە تێڵای ئاسن شوشەی پەنجەرەی پاسەوانی بەردەم باڵیۆزخانەکەیان شکاندووە و پاشان بۆیاخی ڕەنگی سووریان گرتووەتە بیناکە.

گوتیشی گروپی ڕۆبیکۆناس بەرپـرسیارێتی خۆیان لە هێرشەکە ڕاگەیاندووە و هیچ کەس زیانی پـێنەگەیشتووە و هەتا ئێستا کەس دەستگیرنەکراوە.

گروپەکە لای خۆیەوە لەسەر ئنتەرنێت ڤیدیۆی هێرشکردنەکەی بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نووسیوە" بەیانی ئەمڕۆ لە کاژمێر 6 هێرشمان کردە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەثینا و شوشەی پڕ بۆیاخمان بەکارهێنا. هەروەها شوێنی پاسەوانەکەمان تێکشکاند. ئەم کردارەمان بچوکترین کاردانەوەیە بەرامبەر لە سێدارەدانی دوو هەڤاڵی کوردمان لە لایەن ڕژێمی فاشستی ئێرانەوە."

XS
SM
MD
LG