Accessibility links

ئێران جەخت لەسەر دەستگیرکردنی هاوڵاتییەکی ئەمەریکی دەکاتەوە


دەزگای هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە زاری وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە بڵاویکردەوە هاوڵاتی ئەمەریکی مایکڵ وایت لە شاری مەشهەد دەستگیرکراوە، ئەمەش ڕاپۆرتی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەمەریکا پشت ڕاست دەکاتەوە.

ڕۆژی دووشەممە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز هەواڵی دەستگیرکردنی وایتی تەمەن 46 ساڵی بڵاوکردەوە کە سەربازێکی کۆنی هێزی دەریایی ئەمەریکایە، ئەمەش لە میانەی سەردانێکیدا بۆ ئێران. ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەدا وایت لە مانگی حەوتەوە بەبێ هیچ تۆمەتێکی دیاریکراو دەستگیرکراوە.

لە پێش بەیاننامەکەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەهرام قاسمییەوە هیچ کام لە بەرپرسانی ئێران دەستگیرکردنی وایتیان پشت ڕاست نەکردەوە، قاسمیش دیاری نەکرد کەی دەستگیرکراوە.

قاسمی وتی ئێران بە حکومەتی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە کە وایتیان دەستگیرکردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG