Accessibility links

ڕێکخراوی ئەمنستی ڕەخنە لە دەستگیرکردنی بە کۆمەڵ لە ئێران دەگرێت


لە ساڵی ڕابردوودا ئێران زیاتر لە 7 هەزار کەسی دەستگیرکردووە لە ناویاندا دەیان ڕۆژنامەوان. ڕێکخراوی ئەمنستی ڕۆژی پێنجشەممە ئەم کردارەی بە هەڵمەتێکی سەرکوتکردنی شەرمەزار ناودێرکرد.

ئەمنستی لە ڕاپـۆرتەکەی سەرنجی خستە سەر ئەو دەستگیرکردن و هەراسانکردنانەی ڕۆژنامەوانان لە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕووبەڕووی دەبنەوە.

هاوکاتی ئەم ڕاپـۆرتە، لە ئەمەریکا بـێژەرێکی ئێرانی بە ڕەچەڵەک ئەمەریکایی ئازادکرا کە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بە مەبەستی گەواهیدان لە دۆسێیەکی دادگا دەستگیرکرابوو.

کاربەدەستانی ئێران و تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران زۆر بە توندی دەستگیرکردنی مەرزییە هاشمیـیان شەرمەزارکرد کە بێژەری بەشی ئینگلیزی کەناڵی تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێرانە.

تەنانەت لە کاتێکیشدا هاشمی ئازادکرا، ئێران سزای 5 ساڵ زیندانی دا بەسەر ڕۆژنامەوانی بەناوبانگ یاشار سوڵتانی پاش ئەوەی چەندین دۆسێی گەندەڵی شارەوانی پێشووی تارانی ئاشکراکرد.

تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران بەردەوام ڕەخنەی لێ دەگیرێت لەسەر پەخشکردنی ئەو لێدوانانەی زیندانیان لە ژێر ئەشکەنجەدا دەیدەن.

ڕێکخراوی ئەمنستی دەڵێت ئەوانەی لە ساڵی 2018 لە ئێران دەستگیرکراون بریتین لە خۆپیشاندەر، خوێندکار، ڕۆژنامەوان، چالاکوانی ژینگەپارێز، کرێکار و بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤ. نزیکەی 50 کەس لە میدیاکاران دەستگیرکراون کە بەلایەنی کەم 20 کەس لەوانە ڕووبەڕووی سزای سەختی زیندان بوونەتەوە پاش دادگاییەکی ناڕەوا.

XS
SM
MD
LG