Accessibility links

ئێران جەخت لە هەڵگرتنی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر وڵاتەکەی دەکاتەوە


ئاڵای ئەمریکا و ئێران
ئاڵای ئەمریکا و ئێران

ئێران ڕایگەیاند ئەمەریکا دەبێت سەرەتا سزاکان لەسەر ئێران لاببات ئەگەر بیەوێت لەگەڵ تاراندا گفتوگۆ بکات بۆ ڕزگارکردنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 لەگەڵ زلهێزانی جیهان کە دانۆڵد ترامپی سەرۆکی پێشوو لێی کشایەوە.

ڕۆژی دووشەممە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەعید خەتیبزادە گوتی پێویستە بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک جۆو بایدن زۆرترین سیاسەتی فشارەکانی ترامپ بەرامبەر تاران بگۆڕێت، ئەگەر ئەوان دەیانەوێت لەگەڵ ئێران گفتوگۆ بکەن، سەرەتا دەبێت سزاکان هەڵبگرن .

سەرۆک ئەمەریکا جۆو بایدن گوتی واشنتن ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دووبارە پابەندبوونی هەردوو وڵات بە ڕێکەوتنەکەوە، کە لەژێر ڕێکەوتنەدا چالاکیە ئەتۆمیەکانی ئێران سنوردارکراون، هەروەها سزاکانی سەر ئێران سووک کران، بەڵام هەردوولایان دەیانەوێت ئەوی تر سەرەتا هەنگاو بنێت.

ڕۆژئاوا ترسی لە ئێران هەیە کە بیەوێت چەکی ناوەکی دروست بکات، لە کاتێکدا تاران دەڵێت کە هیچ کاتێک ئامانجی ئەوە نەبووە .

واشنتن ڕۆژی یەکشەممە گوتی بێ هیوا بووە لەوەی کە تاران دەستپێکردنی گفتوگۆکانی ڕەتکردەوە، بەڵام ئامادەیە بۆ "دووبارە دەستپێکردنەوەی دیپلۆماسییەکی مانا بەخش" و ڕاوێژ لەگەڵ وڵاتە زلهێزەکاندا بکات.

لە کاتێکدا ئێران یەکەمجار داوای هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا دەکات، واشنتۆن دەڵێت تاران دەبێت بگەڕێتەوە بۆ پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکە، کە ئێران لە ساڵی 2019ەوە بەرە بەرە دەستی بە پێشێلکردنی کردووە.

XS
SM
MD
LG