Accessibility links

ئێران بۆ یەکەمین جار دان بەوەدا دەنێت خۆپیشاندەرانی کوشتووە


بەرپرسانی ئێران جەختیان لەوە کردەوە هێزەکانی ئاسایش بە فیشەک خۆپیشاندەرانیان کوشتووە.

دوای چەند کاتژمێرێک لە لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کە وتی " ئێران لەوانەیە ئێستا لەم کاتەی ئێمەدا کە قسە دەکەین هەزاران کەسی کوشتبێت "، کەناڵی فەڕمی ئێران دانی بەوەدا نا کە هێزەکانی ئاسایش خۆپیشاندەرانیان کوشتووە.

دوای ئەوەی نرخەکانی بەنزین بەرزبوونەوە، خۆپیشاندانەکان لە پانزەی مانگی یانزەدا دەستیان پێکرد. هەفتەی ڕابردوو هێزەکانی ئاسایش لە هەڵمەتێکدا کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکان هێنا.

ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێودەوڵەتی ڕۆژی دووشەممە وتی گرتە ڤیدیۆی زۆر هەن تیایدا هێزەکانی ئاسایشی ئێران تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن.

کەناڵی فەڕمی ئێران لە زاری وتەبێژی دادی ئێرانەوە بڵاویکردەوە " تێکدەران چەک و چەقۆیان پێبووە و خەڵکیان بە بارمتە گرتووە لەڕێی داخستنی هەموو ڕێگەکان لە هەندێک لە ناوچەکان. هێزەکانی ئاسایش هیچ بژاردەیەکی دیکەیان لەبەردەمدا نەبووە جگە لەوەی بە توندی وەڵامیان بدەنەوە، هەندێک لەو تێکدەرانە لەمیانەی شەڕ و پێکدادانەکاندا کوژراون."

ئێران بە فەڕمی ژمارەی کوژراوانی ئاشکرا نەکرد بەڵام ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێودەوڵەتی وتی بەلایەنی کەمەوە 208 خۆپیشاندەر کوژراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG