به گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی کاربه‌ده‌ستانی ئێران، له 10 مانگی ڕابردووی 97ی هه‌تاوی زیاتر له 14 هه‌زار که‌س له ڕووداوی ئوتوموبیل دا گیانیان له ده‌ست داوه و له پشوودانی نه‌ورۆز ساڵی 98 ڕۆژانه ئه‌م ژماره‌یه گه‌یشتوته 37 که‌س.
که‌ماڵ هادیانفه‌ر، به‌رپرسی پولیس، دووشه‌مه 19ی خاکه‌لێوه، (8ی مانگی 4) له گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه گوتوویه‌تی که ئاماری ئه‌وانه‌ی به رووداوه‌کانی ئوتوموبیل له نه‌وروزی ئه‌مساڵدا له به‌راورد له گه‌ڵ پاره‌که مردوون تا 33 له سه‌د دابه‌زیوه.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له نه‌ورۆزی 98 ڕۆژانه‌ی 37 که‌س به رووداوی ئوتوموبیل گیانیان له ده‌ستدا واتا ئامارێک که ڕاپۆرت کراوه له نه‌ورۆزی 97دا، ڕۆژانه 57 که‌س بووه.
دابه‌زینی رووداوه‌کانی ئوتوموبیل له سه‌رده‌می نه‌ورۆز دا له ده‌مێکدایه که به پێی گوته‌ی پولیس به هۆی دۆخی هه‌وا له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ به شێوه‌یه‌کی مام ناوه‌ندی ڕۆژانه 42 ڕێگای هات و چۆ به‌ربه‌ستکراوه.
ئێران له نێو ئه‌و وڵاتانه دایه که زۆرترین که‌س به هۆی رووداوی ئوتوموبیل له جاده‌کان دا گیانیان له ده‌ستده‌ده‌ن. کارناسان و کاربه‌ده‌ستانی پولیسده‌ڵێن زۆربه‌ری رووداوه‌کانی مه‌رگهێنه‌ری جاده‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ستاندارد نه‌بوونی ئوتوموبیله‌کان، گرفتی جاده‌کان، و گرنگی نه‌دان به یاساکانی لێخوڕێن له لایه‌ن شوفێره‌کانه.