Accessibility links

بەرپرسێکی ئێران دەڵێت لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانیەکە دوو ساڵی پێدەچێت


بەرپرسێکی ئێرانی وتی کۆتای هاتنی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە لەوانەیە " ساڵێک یاخود دوو ساڵ " بخایەنێت.

بەرپرسەکە ئاماژەشی بەوەدا دابەزاندنی زانیارییەکانی ناو دوو سندوقە ڕەشەکەی فڕۆکەکە پێدەچێت مانگێک یاخود دوو مانگ بخایەنێت.

بەرپرسەکە ئاماژەی بەوەدا ئێران پێی باشترە خۆی زانیاریی دوو سندووقە ڕەشەکە داببەزێنێت بەڵام ئەگەر پێویست بکات لەوانەیە ڕەوانەی ڕوسیا یاخود کەنەدا یاخود فەڕەنسا یاخود ئۆکرانیایان بکات بەهۆی ئەوەی ئێران ڕێكەوتنی لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا هەیە.

لەلایەکی دیکەوە لە هەواڵێکی جیادا فەڕەنسا ڕایگەیاند ئامادەیە بەشدار بێت لە لێکۆڵینەوەکاندا سەبارەت بە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانیەکە لەنزیک تاران.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG