سه‌رۆکی شاندی ناو‌کی ئێران سه‌عید جه‌لیلی ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ئاماده‌نییه که له گه‌ڕی داهاتووی وتووێژه‌کان دانه‌واندن له مافه‌کانی ناو‌کی خۆی بکات.
ڕۆژی سێشه‌ممه له کۆنفراسێکی ڕۆژنامه‌وانی له ژنێڤ جه‌لیلی گوتی ئێران له کۆبوونه‌وه‌که‌ی مانگی یه‌ک له ئسته‌نبوڵ له‌گه‌ڵ شه‌ش هێزه‌کانی جیهانی ئاماده‌نییه باسی ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆمی بکات.
ناوبراو ئه‌و تێبینییه‌ی ده‌ربڕی که‌مێک پاش ئه‌وه‌ی که تاران کۆتایی به وتووێژه‌کانی دوو ڕۆژی هێنا له گه‌ڵ نوێنه‌رانی پێنچ ئه‌ندامی هه‌میشه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌ڵمانیا، واته له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ی ناسراو به پێنجی هه‌میشه و زائید یه‌ک.
جه‌لیلی گوتی لایه‌نه‌کان ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێکه‌وتوون وتووێژه‌کان له ئسته‌نبوڵ سازبده‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای هاوکاریکردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی زه‌مینه‌یه‌کی هاوبه‌ش.
زووترێ سه‌رۆکی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیتی ئه‌وروپا کاسرین ئاشتن به‌ناوی کۆمه‌ڵه‌ی پێنجی هه‌میشه و زائید یه‌ک به‌یاننامه‌کی بڵاوکرده‌وه و تێدا گوتی کۆبونه‌وه‌که‌ی مانگی یه‌ک سه‌نگی ده‌خاته سه‌ر ڕێگاکانی هاوکاری کردن به‌ره‌و چاره‌سه‌ریه‌ک بۆ نیگه‌رانییه سه‌ره‌کییه‌کانمان سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ناو‌کی.
له کۆنفراسه ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌دا جه‌لیلی گوتیشی ده‌سه‌ڵاتانی جیهان بینیویانه که‌وا گه‌مارۆکانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که داسه‌پێندراونه‌ته سه‌ر ئێران کۆسپیان له به‌رده‌م ئابوورییه‌که‌ی ساز نه‌کردووه. وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌ڵءن گه‌مارۆکان زیانیان به ئێران ده‌گه‌ینن.