ئێران ده‌ڵێت پـێویسته که‌شـتی فڕۆکه هه‌ڵگری ئه‌مه‌ریکایی بۆ که‌نداوی فارس نه‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی تاران مه‌شق و ڕاهێنانێـکی ده‌ریایی له نزیـک ته‌نگه‌ی سـتراتیژی هورمزدا کۆتایی پـێ‌هێنا.
عه‌تاڵـڵا سـاڵحی فه‌رمانده‌ی له‌شـکری ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتی ئێران ئاگاهیـیه‌که‌ی دووباره ناکاته‌وه، به‌ڵام ناوی که‌شـتـیـیه فڕۆکه هه‌ڵـگره‌که‌ی ئه‌مه‌ریکای نه‌هێنا.
گوته‌بێژێـکی هێزی پـێـنجی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا که بنکه‌که‌ی له به‌حره‌ینه، هه‌فته‌ی ڕابردوو گوتی که‌شـتی فڕۆکه هه‌ڵگری USS John C. Stennis به ته‌نگه‌ی هورمزدا تێپه‌ڕ بووه به‌پـێی پـلانێـکی پـێش وه‌خت بۆ کارێـکی ئاسایی.
ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه ئه‌گه‌ر بێت و سـزا بخرێته سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئه‌وا ته‌نگه‌ی هورمز داده‌خات، ئه‌و شوێنه‌ی که ڕێـگه‌یه‌کی سه‌ره‌کیـیه بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی وڵاتانی که‌نداوی فارس. هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکاش ده‌ڵێت ئه‌و ڕێـگه نادات کۆسپ له به‌رده‌م هه‌نارده‌ی وڵاتانی که‌نداودا دابنرێت.
فه‌ڕه‌نسـا ڕۆژی سێشه‌ممه داوای سه‌پاندنی سـزای توندتری له دژی ئێران کرد، وه‌کو سڕکردنی پاره و پـولی بانکی ناوه‌ندی ئێران.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی فه‌ڕه‌نسـا دوابه‌دوای هه‌نگاوێـکی هاوشێوه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه هات که سزای نوێی سه‌پاندووه و بانکی ناوه‌ندی ئێرانی کردۆته ئامانج، ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه کاریـگه‌ری هه‌بێت به‌سه‌ر فرۆشـتنی نه‌وتی ئێران له بازاڕه‌کانی جیهاندا.