سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ڕه‌شـانه‌ی له وڵاته‌که‌ی ده‌کرێن بۆ سه‌پاندنی سـزای زیاتر به‌سه‌ریدا له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی ته‌نها وای لێـده‌کات زیاتر له‌سه‌ری سوورببێت.
مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ڕۆژی شه‌ممه گوتی گوشـاری نێوده‌وڵه‌تی ناتوانێت به‌ره‌وپـێشـچوونی کۆماری ئیسلامی ڕابگرێت و له گڕوتینی خه‌ڵـکی ئێران که‌م بکاته‌وه. ئه‌م لـێدوانه‌ی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له ڕێی ته‌له‌فیزیۆنه‌وه له شـاری سـرجانی باشوری ئێرانه‌وه بڵاوکرایه‌وه.
سه‌رۆکی ئێران گوتیشی باراک ئۆباما سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو به‌ڵێنانه‌ی دابووی که‌چی هیچ گۆڕانکاریـیه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی له سـیاسه‌تی وڵاته‌که‌یدا به‌رامبه‌ر ئێران‌دا نه‌کرد.
شـایانی باسه سه‌رۆک ئۆباما داوا له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات کۆمه‌ڵه سـزای چواره‌م به‌سه‌ر ئێران‌دا په‌سه‌پـێنن له‌سه‌ر چالاکیـیه ناوه‌کیـیه‌کانی.
ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له‌و بڕوایه‌دان ئێران یۆرانیۆم به مه‌به‌سـتی دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی ده‌پـیتێنێت، وه‌لێ ئێران به‌رده‌وام ئه‌و تۆمه‌ته ڕه‌تده‌کاته‌وه.