وه‌زیری به‌رگری ئێران ئه‌حمه‌د وه‌حیدی ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی وڵاته‌که‌ی گولـله‌ی تۆپـی دروسـتکردووه که به له‌یزه‌ر ئاڕاسته ده‌کرێت و ده‌توانێت له دوری 20 کیلۆمه‌تره‌وه ئامانجه‌کانی خۆی بـپـێـکێت و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بشجوڵێته‌وه.
ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران وێنه‌ی تۆپه‌که‌ی نیشـان دا که چۆن گولـله‌کانی هه‌ڵده‌دات و ده‌ڵێت به وردی نیشـانه‌که‌ی ده‌پـێـکێت.
وه‌حیدی گوتی ئه‌م ته‌کنه‌لۆجیایه جگه له ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا، سێ وڵاتی دیکه هه‌یانه.
ته‌له‌فیزیۆنی ئێران ده‌ڵێت ئه‌م تۆپه ناوی "به‌سیر"ی لێنراوه، به‌ڵام هیچ ورده‌کاری زیاتری له باره‌یه‌وه باس نه‌کرد.