ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌رمی ئێران ڕایگه‌یاند که‌وا جێـگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئێران محه‌مه‌د ڕزا ڕه‌حیمی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاگاهی داوه ئه‌گه‌ر بێت و سـزا بخرێته سه‌ر هه‌نارده‌کانی نه‌وتی وڵاته‌که‌ی ئه‌وا ته‌نگه‌ی هورمز له ڕووی هه‌نارده‌کردنی نه‌وته‌وه داده‌خات.
ڕه‌حیمی له میانه‌ی قسه‌کانیدا گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر بێت و ڕۆژئاوا سـزا له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران دابنێن، ئه‌وا یه‌ک دڵۆپه نه‌وت به ته‌نگه‌ی هورمزدا تێپه‌ڕ نابێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه به‌پـێی زانیاریـیه‌کانی ده‌زگای وزه‌ی ئه‌مه‌ریکایی نزیکه‌ی سێ له‌سه‌ر چواری نه‌وت که له سـاڵی 2009 دا له ڕێی ده‌ریاوه هه‌نارده‌کراون به ته‌نگه‌ی هورمزدا تێپه‌ڕبووبوون. که‌شـتیـیه جه‌نگیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام به‌و ناوچه‌یه دێن و ده‌چن بۆ مسۆگه‌رکردنی سه‌لامه‌تی تێپه‌ڕبوونی نه‌وت پـیایدا.
ئێران مه‌ترسی هه‌یه له‌وه‌ی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی سـزای نوێی به‌سه‌ردا بسه‌پـێنێت پاش ئه‌وه‌ی له مانگی یازده ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم IAEA ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا گوتی تاران کاری بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی کردووه.