له ده‌رخسـتنێـکی دیکه‌ی ئێران‌دا بۆ ته‌کنه‌لۆجیا له‌شـکریـیه‌کانی، ده‌ڵێت موشه‌کێـکی نوێی زه‌وی بۆ زه‌وی ده‌سـتکردی خۆی تاقی کردۆته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران ڕایگه‌یاند که‌وا له‌شـکری وڵاته‌که‌ی جۆرێـکی نوێی موشه‌کی فه‌تحی- 100 ی به سه‌رکه‌وتووانه تاقی کردۆته‌وه که مه‌ودایه‌کی درێژتری هه‌یه. ده‌شڵێن موشه‌که‌که درێژیـیه‌که‌ی 9 مه‌تره و کێشه‌که‌ی 3500 کیلۆگرامه.
که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنیIran Press له زاری وه‌زیری به‌رگری ئێرانه‌وه ئه‌حمه‌د وه‌لیدی بڵاویکرده‌وه که ده‌ڵێت ئه‌م موشه‌که نوێـیه ئاستی وردی پـێـکانی نیشـانه‌ی باشترکراوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئێران له‌م هه‌فتانه‌ی دوایـیدا چه‌ند چه‌ک و ئامێرێـکی له‌شـکری نوێی خۆی ئاشـکرا کردووه، له‌وانه موشه‌کێـکی دیکه‌ی زه‌وی بۆ زه‌وی به ناوی قوم-1 له‌گه‌ڵ دوو جۆره به‌له‌مێـکی خێرا که ده‌توانن موشه‌ک هه‌ڵبگرن و هه‌روه‌ها فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی مه‌ودا درێژ که ده‌توانێت بۆمب هه‌ڵبگرێت.
ئه‌م نمایشـانه‌ی ئێران بۆ ئاستی ته‌کنه‌لۆجیا له‌شـکریـیه‌که‌ی له‌و کاته‌دا دێت که ڕووبه‌ڕووی فشـاری زیاتر ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی.