وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌دات سه‌رزه‌نشتی ئێران بکه‌ن به دوو هێند سه‌باره‌ت به تۆمه‌ته‌کانی پێشێلکاری له مافه‌کانی مرۆف ئه‌وانه‌ی به وردی له‌و ڕاپۆرته‌دا باسکراون که بڕیاره ئه‌مڕۆ پێشکه‌ش به ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکرێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا مارك تۆنه‌ر ده‌ڵێت ڕاپۆرتی لێکۆڵه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌حمه‌د شه‌هید ئه‌وه نیشان ده‌دات که ئێران به‌رده‌وامه له سه‌رکوتکردنی دڕندانه‌ی هاووڵاتیانی خۆی.
له میانه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌دا به‌ڕێز شه‌هید حکومه‌تی ئێران تۆمه‌تبار ده‌کات به له‌سێداره‌دانی زیندانکراوان به شێوه‌یه‌کی نهێنی به‌بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ی که‌سوکار و پارێزه‌رانیان. هه‌روه‌ها زیندانکردنی جودابیرانی سیاسی بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ و چه‌ندین پێشێلکاری دیکه.
ناوبراو ڕاپۆرته‌که‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای چاوپێکه‌وتنی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ قوربانیانی ئه‌م پێشێلکاریانه ئاماده‌کردووه.
له مانگی سێی ڕاپـردوو ئه‌نجومه‌نی گشـتی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پـێشـووی مۆلداڤیای وه‌ک ڕاپـۆرت‌نووسی تایبه‌ت به ئێران ده‌سـتنیشـانکردبوو، به‌ڵام تاران ڕازی نه‌بووه سه‌ردانی وڵاته‌که‌ی بکات.