به ده‌یان له که‌شتی ڕه‌وتی خێرای بێ ناسنامه گه‌یشتنه به‌نده‌ری خه‌سبی سه‌ڵته‌نه‌تی عومانی و هێمنی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌یان هه‌ژاند و ئاماژه‌ی ده‌ستپـێکردنی ڕۆژێکی کاری پڕ مه‌ترسی بوو بۆ قاجاخچیانی ئێرانی له ته‌نگه‌ی هورمز.
قاچاخچیانی ئێرانی که زۆربه‌یان که‌سانی لاوبوون و ژیانیان ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کاڵای قه‌ده‌غه‌کراوی باج به‌رز به که‌شتی بچوکی ڕه‌وتی خێرا به ڕیڕه‌وی ئاویدا بۆ ئێران بگوێزنه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ له بازاڕی ره‌شدا بفرۆشرێن.
که‌شتیوانێکی ئێرانی ته‌مه‌ن 18 ساڵان گوتی من ده‌زانم ئه‌م کاره‌ی ده‌یکه‌م پڕه له مه‌ترسی، به‌ڵام هاوکات له ڕووی پاره‌وه قازانجی چاکی هه‌یه. ئه‌م قاچاخچیانه هه‌موو کاڵایه‌ک ده‌گوێزنه‌وه بۆ ئێران وه‌ک ته‌له‌فزیۆنی نوێ و مایکرۆوه‌یڤ و چای هیندی و هه‌روه‌ها جۆره‌کانی نوشابه‌ی ئه‌مه‌ریکایی.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی گوته‌نه ئه‌م لاوه ئێرانیانه که ڕۆژانه ئه‌م قاچاخچێتیه‌ی ده‌که‌ن به هه‌ره گرنگترین ڕێڕه‌وی ئاوی که‌شتیه‌کانی جیهانیدا تێده‌په‌ڕن ، ئه‌وه‌ی وڵاتانی که‌نداوی فارسی ده‌و‌ڵه‌مه‌ند به نه‌وه‌ت به ده‌ریای عه‌ربی ده‌به‌ستێته‌وه و ڕێڕه‌وێکی گرنگی ئاویـیه بۆ ئابوری جیهان و نزیکه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر 5 ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی جیهان به‌م ڕێڕه‌وه ئاویه‌دا تێده‌په‌ڕێت.
هه‌روه‌ها ته‌نگه‌ی هورمز زۆر جار که‌شتیه جه‌نگیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و که‌شتی گه‌ڕۆکی پاسه‌وانی ئێرانی و که‌شتیه‌کانی باری نه‌وت و کاڵای پـیادا تێپه‌ڕده‌بن.