ئێران ده‌ڵێت پـێویسته وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕوونی بکاته‌وه له‌وه‌ی ئاماده‌یه به بێ مه‌رج وتووێژ بکات. هه‌روه‌ها داوای له وڵاتانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کرد خۆیان نه‌خه‌نه بارێـکی مه‌ترسیداره‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی ئه‌م تێبینیـیانه‌ی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له میانه‌ی سه‌ردانێـکی بۆ تورکیا ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش دوای ڕۆژێـک له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ تاران سه‌باره‌ت به پـرۆگرامی مشـتومڕ له‌سه‌ری ناو‌کی ده‌سـتپـێده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر تاران به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه و ڕاشـکاوانه باسی لێوه بکات.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا فکتۆریا نۆلاند له ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران به‌شداربێت له‌گه‌ڵ وتووێژکا‌رانی پـێـنج ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌ڵمانیا که به کۆمه‌ڵه‌ی 5+1 ده‌ناسرێت و ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان له دواترین جاردا سـاڵێـک له‌مه‌وبه‌ر کۆبووبوونه‌وه.
سیاسه‌تمه‌دارانی ئێران له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا گوتبوویان سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما له نامه‌یه‌کیدا داوای وتووێژی ڕاسته‌وخۆی له تاران کردووه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیـیه‌یان پـشـتڕاست نه‌کردۆته‌وه.