دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز عه‌مبارێـکی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له ڕۆژئاوای تاران هه‌ژاند و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 17 که‌س کوژراون و 16 که‌سی دیکه برینداربوون.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی ئێران ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ شه‌ممه شتێـک له شوێنێـکی سه‌ربازی سه‌ر به سـوپای پاسـداراندا ته‌قیوه‌ته‌وه.
ڕه‌مه‌زان شه‌ریف گوته‌بێژێـکی سوپای پاسداران گوتی لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات ته‌قینه‌وه‌کان له‌و ده‌مه‌دا بوون که هێزه‌کانیان چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیان له‌و عه‌مباره‌دا ده‌گواسته‌وه.
ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه به‌هێزه زیانی به باڵه‌خانه‌کانی نزیک شوێنی عه‌مباره‌که گه‌یاندووه و هه‌روه‌ها له دوری 40 کیلۆمه‌تره‌وه له تاران هه‌ستیان پـێـکراوه.