Accessibility links

له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ کارگه‌یه‌کی پـۆڵای ئێران 7 که‌س ده‌کوژرێن

ده‌زگای فه‌رمی هه‌واڵه‌کانی ئێران ده‌ڵێت له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک که‌ به‌هۆی پاشـماوه‌ی گولـله‌ و ته‌قه‌مه‌نیـیه‌وه‌ بووه‌ به‌ لایه‌نی که‌م 7 له‌ کارمه‌ندانی کارگه‌یه‌کی پـۆڵا له‌ شـاری یه‌زد کوژراون و خه‌ڵـکی بیانیـیان له‌ نێواندایه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی IRNA گوتیشی ته‌قینه‌وه‌که‌ له‌ دره‌نگانێـکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ڕوویداوه‌ و هه‌روه‌ها 12 کارمه‌ندی دیکه‌ی تیایدا برینداربوون، به‌ڵام هێشـتا ڕه‌گه‌زنامه‌ی بیانیـیه‌کان ئاشـکرا نه‌کراوه‌.

میدیای ئێران زووتر ڕاپـۆرتی دابوو که‌ ته‌قینه‌وه‌که‌ له‌ ئاکامی بۆمبه‌وه‌ بووه‌.

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ مانگی ڕابردوو 17 که‌س کوژران له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ که‌ ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌هۆی پاشـماوه‌ی گولـله‌ و ته‌قه‌مه‌نیـیه‌وه‌ بوو.

XS
SM
MD
LG