یه‌کێتی ئه‌وروپا سزاکانی به‌سه‌ر ئێران‌دا به‌رفراوانتر کردووه له ئاکامی ئه‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا به به‌رده‌وامبوونی پێشیلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ ناودێریکردووه.
یه‌کیتی ئه‌وروپا له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا 29 که‌سی تری خسته سه‌ر لیستی بلۆکی ئه‌وروپا بۆ ئه‌وانه‌ی سه‌روه‌ت و سامانیان سڕ ده‌کرێت و له هاتووچۆ قه‌ده‌غه‌ده‌کرێن.
ولیام هۆگی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا گوتی سزاکان به‌رفراوانتر کراون بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تۆمارنامه‌ی ترسناکی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران.
یه‌کێتی ئه‌وروپا و وڵا‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان چه‌ند قۆناغێک سزایان به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه به هۆی پێشێلکاریـیه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ و به‌ده‌ستهێنانی ته‌کنۆلۆژیای چه‌کی ناو‌کی. ئێران ده‌ڵێت پرۆگرامی ناو‌کی به مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه.
هه‌روه‌ها له رۆژی دووشه‌ممه‌دا ده‌زگای هه‌واڵی نیمچه فه‌رمی ئێران فارس گوتی دوو ده‌رهێنه‌ری فلیم له مانگی ڕابردوودا ده‌ستگیر کرابوون که سه‌ر به به‌شی فارسی ئێزگه‌ی BBC ین ئازادکران.
و گوتیان ناسر سه‌فاریه‌ن و موحسن شاهنازدار ئازاد کراون به‌ڵام فارس باسی له ئازادکردنی چوار فیلمسازه‌کانی تری نه‌کرد که له هه‌مان کاتدا له مانگی ڕابردوودا ده‌ستگیر کرابوون.
ئێران ئه‌و فلیمسازانه‌ی تاوانبار کردوه به کارکردن ڵه‌گه‌ڵ بی بی سی له سه‌ر بابه‌ته‌کانی زیان به ئێران ده‌گه‌یه‌نێت.