ئێران ڕایگه‌یاندوه که به شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوانه تاقیکردنه‌وه‌ی هاویشتنی دوو موشه‌کی ئه‌نجامداوه کهمهودایان 1،900 کیلۆمه‌تره.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رس ده‌ڵێت ته‌له‌فیزیۆنی سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تی ئێران ڕایگه‌یاند دوو موشه‌که‌که له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ بۆ ناو ئۆقیانوسی هندی هه‌ڵدراون.
ڕوۆژی چوارشممه ئێران ڕایگه‌یاند به شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوانه تاقیکردنه‌وه‌ی هاویشتنی چه‌ندان موشه‌کی دژ به که‌شتی ناو ده‌ریایان ئه‌نجام داوه، وه‌ک به‌شێک له مانۆڕ و مه‌شقی سه‌ربازی که هه‌فته‌ی ڕابووردوو ده‌ستی پێ کرد‌و.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی ئێران ده‌ڵێن، دامه‌زراوه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران دوو موشه‌کیان تاقیکردووه‌ته‌وه که مه‌ودایان 300 کیلۆمه‌تر بوه و موشه‌کێکی دیکه‌ی جۆری زه‌میینی دژ به ده‌ریایان به مه‌ودایی 200 کیلۆمه‌تر تاقیکردووه‌ته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه دواین ڕۆژی مانۆڕ و مه‌شقه سه‌ربازییه 10 ڕۆژییه‌که‌یان بوو. ئێران ده‌ڵێت مه‌به‌ستی ئه‌م مه‌شقه سه‌ربازییه نیشان دانی ئاستی ئاماده‌یی ووڵاته‌که‌یه له دژی هێرشی دوژمنان.