Accessibility links

بەیاننامەی CPJ لە بارەی دەستگرتن بەسەر بینای کەناڵی iPLUS لە سلێمانی


کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەوانان CPJ رۆژی چوارشەممە سەرکۆنەی ئەو هەڵکوتانەسەرەی کرد لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی کوردی عێراقی بۆ سەر دەزگای میدیای نوێی خۆجێی ئایپڵەس و داوای لە دەسەڵاتدارانی کوردی عێراق کرد دەستبەجێ رێگە بە سەرلەنوێ کارکردنەوەی ئایپڵەس بدات و دڵنیابێت لەوەی ئەندامانی رۆژنامەگەری بتوانن بەبێ ترسی تۆڵەسەندنەوە ئازادانە کاربکەن.

رۆژی 13 ی مانگی حەوت، هێزەکانی ئاسایشی سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستانی دەسەڵاتدار هەڵیانکوتایە سەر ئۆفیسی ئایپڵەس لە شاری سلێمانی لە باکوری رۆژهەڵاتی کوردستانی عیراق و بۆ ماوەیەکی کەم کارمەندەکانیان دەستبەسەرکرد و ئامێرەکانی پەخشکردنیان تێکشکاند و دەستیان بەسەریدا گرت ئەمەش بە گوێرەی راپۆرتە هەواڵیـیەکان لەوانە ڕاگەیاندراوێکی ئایپڵەس لەسەر فەیسبوک و هەروەها بە گوێرەی چەند ڕاگەێندراوێک لەلایەن گروپی رۆژنامەگەری ئازادی سەنتەری مێترۆ بۆ مافەکان و داکۆکیکردن لە رۆژنامەوانان کە لەسەر فەیسبوکی خۆی بڵایکردەوە و هەروەها لەلایەن کۆمەڵەی داکۆکیکردن لە ئازادی رۆژنامگەری لە عێراق .

بە گوێرەی ماڵپەڕ میدیای خۆجێیی رووداو ، دەزگای پەخشی ئایپڵەس کە بڕیاربوو بەمزووانە دەست بە پەخشکردن بکات کە سەر بە لاهور تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە لەو بارەیەوە راپۆرتە هەواڵیەکان گوتیان پەلاماردانی ئۆفیسی ئایپڵەس لەسەروبەندی گرژیەکانی نێوان برازاکەی تاڵەبانی لاهور و بافڵی کوڕی تاڵەبانی کە هاوسەرۆکی یەکیتی نیشتمانی کوردستانە لەسەر سەرۆکایەتیکردنی پارتەکە و دانانی سەرۆکی نوێ بۆ دەزگای هەواڵگری و دژە تیرۆری یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

ئۆفیسی میدیای یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەستبەجێ وەڵامی ئیمێڵەکەی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانانی نەدایەوە کە داوای لێدوانی لەو بارەیەوە لێکردبوو.

ئیگناسیۆ میگێل دیلگادۆ، نوێنەری CPJ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریکا گوتی " کارێکی زۆر خراپە کە رۆژنامەوانان و سەرچاوەکانی هەواڵ دەکەونە نێوان بەرداشی پارتە سیاسیـیەکانەوە ، هەروەها گوتیشی زیاتر مایەی شەرمەزارییە کە دەزگای پەخشی ئایپڵەس بۆتە قوربانییەکی ناکۆکی لەسەر ڕابەرایەتیکردن و باڵادەستی لەنێو تاکە پارتێکدا". ئیگناسیۆ گوتیشی " دەبێت دەسەڵاتداران ڕێگە بە دەستبەکارکردنەوەی دەستبەجێی ئایپڵەس بدەن و هەروەها دڵنیابن لەوەی کە رۆژنامەگەری ئازاد بێت لە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان.

لە ڕاگەێندراوێکدا کە دوێنێ (سێشەممە) دەزگای ئایپڵەس بڵاویکردەوە گوتی بەلای کەم 50 کارمەندی ئاسایش هوروژمیانکردە نێو ئۆفیسەکەیانەوە لە شاری سلێمانی و ژمارەیەکی نەزانراویان لە کارمەنداکانی بۆ یەک کاتژمێر دەستبەسەرکرد. کارمەندەکانی ئاسایش گوتی هێزەکانی ئاسایش ئۆفیسەکەیان دابەسەریەکدا و دەرگاکان و ئامێرەکانی پەخشکردنیان شکاند و هەروەها دەستیانگرت بەسەر کامێرەکانی تەلەفزیۆنی و کارەبایان لە ئۆفیسەکە بڕی.

رۆژی چوارشەممە تەلەفزیۆنی گەلی کوردستانی سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە فەیسبوک نوسیبوو کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڕیاری دا بینای ئۆفیسی ئایپڵەس لە شاری سلێمانی بدات بە میدیای گەلی کوردستان .

لەو وێنانەی کە گروپی خۆجێیی مافەکانی مرۆڤ ناسراو بە 17 ی شوبات دابوونی بە کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان ، لە وێنەکاندا باڵەخانەی ئایپڵەس ئێستا لەسەر دەروازەی سەرەکی ئاڵای سەوزی لەسەر دانراوە و لەسەری نوسراوە "کەناڵی سەتەلایتی گەلی کوردستان ".

کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەوانان لە رێی ئەپلیکەیشن و هەروەها ئیمێڵەوە، نووسراوی ئاڕاستەی ئایپڵەس و هەروەها کەناڵی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان بۆ ئەو مەبەستە کرد ، بەڵام وەڵامیان نەدایەوە.

بە گوێرەی کۆمەڵەی داکۆکیردن لە ئازادی رۆژنامەوانی لە عیراق، هێزەکانی ئاسایشی کوردی رۆژی سێشەممە فەرمانیان دا بەلای کەم سێ ماڵپەری هەواڵ ی سەر بە لاهور تالەبانی کە لە ماڵپەڕەکانی ژیان، چاو، ئاژانس، پێکدێن دەستبەجێ ئۆفیسەکانیان دابخەن.

کارمەندێک لە ئۆفیسی ژیان کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت لە ترسی تۆڵەسەندنەوە، لە ڕێی ئەپلیکەیشنی پەیامەوە بە کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەوانانی گوت " ئێوارەی رۆژی چوارشەممە هێزەکانی ئاسایش لە سلێمانی بە چوار ئۆتۆمبیلەوە خۆیان کرد بە ئۆفیسەکەدا و گوتی بەڵام بەرلەوەی ئەو هێزەی ئاسایش بگاتە ئۆفیسەکە ، سەرجەم کارمەندەکان ئۆفیسەکەیان بەجێهێشتبوو.

کارمەندەکە بە کۆمیەتی پاراستنی رۆژنامەوانانیشی گوت ستافی ماڵپەڕەکەیان کە لە ماڵەوە کاردەکەن ، بەردەوامن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵ .

ئەوەی جێی ئاماژەیە کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان نەیتوانی زانیاری پەیوەندیکردن بە ماڵپەڕی ئاژانس پەیدابکات و هەروەها ئیمێڵێک کە بۆ ماڵپەڕی چاوی ڕەوانەکردبوو وەڵام نەدراوەتەوە.

XS
SM
MD
LG