Accessibility links

سەرکەوت شەمسەدین: خۆپیشاندەران تەنها لەپێناو ژیانێکی باشتردا سەدان شەهیدیان داوە


سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین ئه‌ندامی پاڕلمانی عێراق

هەر لە مانگی دەی ساڵی پارەوە خۆپیشاندانه‌کان لە بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەردەوامە.

داواکاری و ناڕەزای خەڵکی عێراق بەرامبەر گەندەڵی و نادادپەروەری و بەفیرۆدان و تاڵانکردنی داهاتی نیشتمانی وڵاتەکەیان سەرتۆپکی داواکارییەکانیان بوونه‌. بەڵام وەڵامدانەوەی هێزە ئاسایشی و چەکدارو تاقمە لەشکری و ملیشیا نهینییەکانی ناو عێراق بۆ خۆپیشاندەران کوشتنی زیاد لە 460 خۆپیشاندەر و بریندارکردنی زیاتر لە 25 هەزار هاوڵاتی بووه‌.

لەدەرئەنجامدا خۆپیشاندەران توانیان وا لەسەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە عادل عەبدولمەهدی بکەن دەست لەکاربکیشێتەوە و هاوکات هەربەهۆی خۆیشاندانەکانەوەو هەنگاونەنانی حکومەتی عێراقی لەپێناو چاکسازی و گۆڕانکاری و تاوسەندنی زیاتری بارگرژییەکان وایکرد که‌ ته‌نانه‌ت سەرۆک کۆماری عێراق دکتۆر بەرهەم ساڵەحیش ئاماژه‌ی پێدا که‌ دەست له‌کار ده‌کێشێته‌وه‌.

ئایا ئاینده‌ی سیاسی و ئابوری و گۆڕانکاری و چاکسازی لەعێراقدا بەکوێ دەگات؟ ئایا هیچ هەنگاوێک هەڵگیراوە بۆ دەستپێکردنی ئەو چاکسازیانە؟ پاش تاوسەندنی بارگرژییەکان لەناوچەکەو بەتایبەتی لەعێراقدا بەهۆی کوشتنی سەرکردەی لەشکری سوپای قودسی پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی و ریبەرێکی حەشدی شەعبی بەناوی ئەبومەهدی ئەلموهەندیس و چەند کەسایەتییەکی دیکەی لەشکری حەشدی شەعبی لەلایەن موشەکێکی ئاڕاستەکراوی فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان لەلایەن هێزی لەشکری ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە و هاوکات ئاڕاستەکردنی چەندین موشک بۆ دوو بنکەی لەشکری ئەمریکا لە عێراق لە لایەن ئێرانەوە وەک تۆڵەکردنەوە تێکڕا تا چەند کاریگەریان لەسەر بارودۆخی عێراق دەبێت؟

بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسانە ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژی لەگەڵ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەر بە فراکسیۆنی ئایندە سەرکەوت شەمس دا سازکردووە....

سەرکەوت شەمس دەڵێت "ئێران و ئەمریکا زیاد لە 40 ساڵە ناڕاستەوخۆ لەشەڕدان، ئێمە ناتوانین شەڕی ئەوان رابگرین."

سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانیش دەڵێت "خۆپیشانده‌ران سەدان شەهیدیان داوە و هەزاران برینداریش تەنها لەپێناو ژیانێکی باشتردا."

دەشڵێت "داهاتووی عێراق وەستاوە لەسەر حکومەتی نوێ و گۆڕانکارییەکانی داهاتوو."

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:47 0:00


XS
SM
MD
LG