Accessibility links

دکتۆر سەعدەدین مەلا: بڕیاری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کشانەوە لە سوریا خیانەت بوو لە کورد


ئەم رێکەوتنەی کە ئەمەریکا بۆ ئاگربەست لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ تورکیا دەستبەری کرد، کوردەکانی لەوێ خستە بەر زەبری کێردی ئەردوگان و هیچ چاودێرێکی بێلایەنیش لەوێ نییە بۆ چاودێریکردنی ئاگربەستەکە.

دکتۆر سەعدەدین مەلا دەڵێت که‌ کورد بە گشتی هیوادەخوازێت ئەمەریکا و دامەزراوە سیڤیلیەکان رۆڵی خۆیان بگێڕن بۆ گۆڕینی بڕیاری سەرۆک ترەمپ پەیوەست بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا لەبەر ئەوەی وەک دەڵێت شەڕی دژ بە داعش هێشتا بەتەواوی کۆتایی نەهاتووە.

saadadîn mela
saadadîn mela

هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌کات که‌ ئەگەر ئەمەریکا هەر لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا دەریش دەچوو، دەبوایە رێکەوتنێکی عادیلانەی لەگەڵ تورکیا بکردایە بۆ پاراستنی کوردەکان. دکتۆر سەعدەدین دەشڵێت ئەمەریکا بە کێشانەوەی هیزەکانی خۆی لەو ناوچەیە ، متمانەی خۆی لەسەر ئاستی جیهان لەدەستدا.

تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ دکتۆر سەعدەدین مەلا سیاسەتمەداری سەربەخۆی دانیشتوی وڵاتی سوید ئەنجامیداوە ،لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:43 0:00


XS
SM
MD
LG