به گوێره‌ی ڕێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤ "هه‌نگاو" له‌ڕۆژی شەمەوە زیاتر لە ٣٠٠ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی کرماشان، جوانڕۆ، سنە، مەریوان و بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون. و سه‌رجه‌م له شاره‌کانی جۆراوجۆری کوردستانی ئێران تا ئێستا زیاتر له 34 که‌س کوژراو و 167 که‌سیش بریندارن.
له وتووێژێک له گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، کاک ڕه‌زا ئه‌مینی، توژێنه‌ر و چالاکی سیاسی ده‌ڵێت ئه‌و خۆپێشاندانانه درێژه‌ی خۆپێشاندانه‌کانی ڕابردووه که تا ئێستا له چه‌ندین خۆل دا خۆیان نیشانداون. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ئه‌وه چه‌کدارانی رژیمی کۆماری ئیسلامین که ده‌سترێژی له خۆپێشانده‌ران ده‌که‌ن ئه‌وانه‌ی به هێمنانه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به ئه‌و حکومه‌ته ده‌رده‌بڕن.