Accessibility links

کارتێکردنی پەتای کوڕۆنا لە سەر لایەنەکانی ژیان


دوکتور حەقی پێی وایە، ئەگەر نەتەوەیەک خاوەنی وڵات و سنووری خۆی بێت، ئەو دەرفەتەی بۆ دەڕخسێت کە لە بەرامبەر هەڕەشەکان بۆ سەر جیهان دا باشتر پارێزگاری لە خۆی بکات.

سەرهەڵدانی پەتای کۆڕۆنا بە گشتی لە سەر لایەنەکانی ژیانی مرۆڤایەتی کارتێکردنی هەبوو. لە پرۆگرامی ئەم حەوتوویەی "ڕوانگەدا" دوکتور مەجید حەقی شی دەکاتەوە، ئاساییە کە مرۆڤ لە ڕەوتی چوونە پێش و گەشەکردن دا لە گەڵ پێشهاتی وەک بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا رووبەڕوو بێت.

دوکتور مەجید حەقی
دوکتور مەجید حەقی

هەروەها دەڵیت، لە هەمان کاتدا کە کوڕۆنا بە تایبەت زیانی گیانی زۆری بە مرۆڤایەتی گەیاند، بەلام دەرفەتێکە بۆ ئەوەی کۆمەڵگاکان بەرەو ڕێکخستنێکی دووبارە بچنە پێش.

بەڕیز حەقی پێی وایە مرۆڤ بە بەکارهێنانی سەرچاوەکان، تێکنولۆژی و هەست بە بەرپرسایەتی کردن دەتوانێت ئەو ڕێکخستنەوەیە بە باشی بباتە پێش.

ئەو جەخت دەکاتە کە وێرای ئەوەی کۆڕۆنا ئاستەنگێکە لە بەر دەم مرۆڤ بەڵام دەرفتێکی دێکە بۆ دووبارە بیرکردنەوە و داڕشتنی داهاتوێکی نوێترە، چونکە جیهانی دوای کوڕۆنا جیهانێکی جیاواز دەبێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:19:15 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG