Accessibility links

دکتۆر جەبار قادر: تورکیا لە کۆنفرانسی ئەمڕۆی بەرلین دا یاریکەرێکی سەرەکی نیە


دوکتور جه‌بار قادر
دوکتور جه‌بار قادر

دوکتور قادر ده‌ڵێت که‌ هەرگیز شتی وەها نەبووە کەسێکی وەک سەرۆکی تورکیا کە هەوڵی نێوەندگیری و ئاگربەست بۆ لیبیا دەدات، لەهەمان کاتدا خودی ئەردۆگان لایەنێکی سەرەکی جەنگ بێت لە لیبیادا.

ئەمرۆ بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ئاگربەست و کۆتایهێنان بە جەنگی نێو خۆی لیبیا، کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بەڕیوە دەچیت لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاشتی بۆ لیبیا. دکتۆر جەبار قادر شارەزا لە کاروباری سیاسی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵیت سەرۆکی تورکیا بۆیە سەربازانی تورکی رەوانەی لیبیا ناکات بۆ ئەوەی پشتیوانی لە حوکمەتەکەی فائیز ئەلسەراج بکەن، چونکە ئەردوگان کێشەی نێوخۆی لە زۆر لایەنەوە هەیە و نایەوێت هێنانەوەی تەرمی سەربازانی تورکی بۆ وڵات بەزیانی خۆی بشکێتەوە و لە نێوخۆدا کێشەکانی زیاتر بکات.

سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ئەم وتوێژەی لەو بارەیەوە لەگەڵ دکتۆر جەبار قادر پسپۆڕی کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سازداوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:10 0:00


XS
SM
MD
LG