Accessibility links

دەستبەسەرکردنی دەیان کەس لە کوردستانی ئێران لە لایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە


دیمەنی دەرەوەی بەندیخانەی ورمێ

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو ڕاپۆرت دەکات کە لە ماوەی کەمتر لە دوو حەوتووی ڕابردوودا دەیان کەس لە لایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شارەکانی پیرانشار و بانە و دەورووبەر گیراون.

لە ئەم وتووێژەدا، دیاکۆ مورادی چالاکی ئەم ڕێکخراوە بنکە لە نۆڕوێژ دەلێت، رێکخراوی هەنگاو پشتڕاستی ناوەکانی ٢٢ کەس لە پیرانشار دەکات کە لە لایەن سوپای پاسدارانەوە گیراون، وەک رژیم تاوانیان دەخاتە سەر ئەو کەسانە کە بە تاوانی ئەوەی گویا هاوکاری یەکێک لە ڕێکخراوەکانی سیاسی کوردستانی ئێرانیان کرد.

دیاکۆ مورادی، چالاکی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو لە نۆڕوێژ
دیاکۆ مورادی، چالاکی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو لە نۆڕوێژ

ماوەیەک لە مەو پێش کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند لە لە تێکهەڵچوونێکی هێزەکانیان لە گەڵ ڕێکخراوێکی سیاسی کورد چەند کەس لە هێزەکانیان کوژران.

هەروەها مورادی ئاماژە بە دۆخی بەندکراوان بە تایبەت لە بەندیخانەی ورمی دەکات کە بە پێی هەواڵ بەندکراوێکی دیکە تووشی نەخۆشی کۆڕۆنا بووە و لە ئاکامدا تا ئیستا هەر لە ئەو بەندیخانەیە چەند کەس گیانیان لە دەستداوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:05 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG