Accessibility links

گه‌مارۆی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر عه‌لی خامنه‌یی و دار و ده‌سته‌که‌ی


Treasury Department

له‌ نێو کاربه‌ده‌سته‌کانی ئێران دا، ناوی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی هاتوه‌ که‌ له‌ "کومیته‌ی مه‌رگ" دا به‌شداری کردووه‌ که‌ بڕیاری دا هه‌زاران که‌س له‌ به‌ندکراوانی سیاسی له‌ ده‌یه‌ی ساڵه‌کانی 1988ی زاینی دا بکوژرێن.

توێژێنه‌ر و چالاکی سیاسی، کاک ئاگری ئیسماعیل نژاد
توێژێنه‌ر و چالاکی سیاسی، کاک ئاگری ئیسماعیل نژاد

وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریکا دووشه‌مه‌، 4ی نوامبری 2019ی زاینی گه‌مارۆی خسته‌ سه‌ر ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئایه‌تولا عه‌لی خامنه‌یی و چه‌ند کاربه‌ده‌ستی دیکه‌ له‌ بازنه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ناوبراو دان. ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه‌، که‌ هه‌م به‌رپرسانی له‌شکری و هه‌م ڕاوێژکارانی کاره‌کانی ده‌ره‌وه‌ ده‌گرنه‌وه‌، وه‌ک وزاره‌ته‌که‌ جه‌ختی له‌ سه‌ر ده‌کات بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵان له‌ سه‌رکووتکردنی خه‌ڵکی ئێراندا ده‌ستیان هه‌بووه‌.

کاک ئاگری ئیسماعیل نژاد، توێژێنه‌ری سیاسی، سه‌باره‌ت به‌ گرنگی ئه‌و بڕیاره‌ ده‌ڵێت، "ئه‌مه‌ریکا لانی که‌م تا ئه‌و کاته‌ی سوپای پاسدارانی خسته‌ ناو لیستی تێرۆره‌وه‌ هه‌میشه‌ باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که‌ ئێران پشتگیری له‌ تێرۆر ده‌کات، به‌ڵام ئێستا مه‌وزووعه‌که‌ی گۆڕێوه‌ به‌ ئه‌وه‌ که‌ ئێران ده‌ستی له‌ تێرۆردایه‌."

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:50 0:00


XS
SM
MD
LG