Accessibility links

ئاگری: کۆماری ئیسلامی تا ئێستا نە ویستوویەتی و نەتوانیوێتی بەرەنگاری نەخۆشیەکە ببێتەوە


نەخۆشخانەیەکی ئێران
نەخۆشخانەیەکی ئێران

کۆماری ئیسلامی تا ئێستا دەبینێت کە خەڵکی زۆر لە ولاتەکەدا تووشی نەخۆشی کۆڕۆنا بوونە و یان تەنانەت ژمارەیەک گیانیان لە دەست داوە، بەڵام داخوا دۆخەکە لە ئێران دا بە چ شێوەیەک دەچێتە پێش.

ئایا تا ئێستا کۆماری ئیسلامی چۆن لە گەڵ ئەو دۆخە هەڵس و کەوتی کردووە.

ئاگری ئیسماعیل نژاد لە سەر ئەو باوەڕەیە کە کۆماری ئیسلامی تا ئێستا نە ویستوویەتی و نە توانیوێتی بە ئەو شێوەیەی کە پێویستە ڕووبەڕووی نەخۆشیەکە ببێتەوە.

توێژێنه‌ر و چالاکی سیاسی، کاک ئاگری ئیسماعیل زاده‌
توێژێنه‌ر و چالاکی سیاسی، کاک ئاگری ئیسماعیل زاده‌

هەروەها بەڕێز ئاگری باسی دۆخی هەندێک لە شارەکانی کوردستان دەکات کە لە ژیر مەترسی دان بە تایبەتی کە حکومەت پێیان ڕاناگات و تەنانەت لە نەخۆشخانەکانیش دا بە شێوەیەکی جیدی هەنگاو بۆ بەرەنگاری ئەو نەخۆشیەوە هەڵناهێنێتەوە.

هەروەها داواش لە خەڵک دەکات کە وەک چۆن ساڵی وا هەبوو کە ڕەنگە لە ئاکامی کەش و هەواش بووبیت خەڵک لە ڕێ و ڕەسمی سێزدە بە دەر و چوونە دەر خۆیان پاراستوە، ئەو ساڵێش بۆ پاراستنی گیانی خۆیان نەچنە سێزدە بەدەر.

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:47 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG