Accessibility links

عەدنان عوسمان : لایەنە نارازییەکان هەڵوێستێکی روونیان نییە کە چییان دەوی

  • Yahya Barznji

عه‌دنان عوسمان

به‌ڕێز عه‌دنان ده‌ڵێت بژاردەیەک لەبەردەستی ئەو پارتانەیە کە لە حکومەتدان ودەتوانن حکومەتەکە لە رووی یاساییەوە هەڵبوەشێننەوە.

قسەو باس لەسەر حکومەتێکی کاتی و هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەرێم بووەتە بابەتیکی گەرمی موشتومڕ لە نێوان لایەنە نارازییەکان. لە بەرامبەردا پارتیش وەک ئەوەی حکومەتیان بەدەستەوەیە، دەیانەوێ ئەو پێگەیەش لەدەست نەدەن و لایەنەکانی دی بەوە رازی بکەن کە حکومەتی هەرێم وەک خۆی بمێنیتەوە . ئێستا لە نوێترین لێدوانی سەروک وەزیرانی حکومەتی هەرێم نیجیرڤان بارزانی وتوییەتی حکومەتێکی کاتی تا سەروەختی هەلبژاردن بژاردەیەکە لەگەڵ لایەنەکانی دی باسی دەکەن. لەو بارەیەوە عەدنان عوسمان وەک ئەندامیکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی گۆڕان دەڵێت "هێشتا پارتی سەرەرای شکست خاوەنی پێشنیارکردنه‌، لایەنە ناڕازییەکان روون نین چیان ده‌وێت و هەڵویست چۆن وەردەگرن".

عەدنان عوسمان لە درێژەی وتوێژەکە باس لەوەش دەکات کە بژاردەیەک لەبەردەستی ئەو پارتانەیە کە لە حکومەتدان ودەتوانن حکومەتەکە لە رووی یاساییەوە هەڵبوەشێننەوە. "کارتێکی بەهێزیان بەدەستەوەیە، هاتنە دەرەوە لە کابینەکەی نێجیرڤان، بەوەش حکومەت هەڵدەوەشیتەوە، بەلام بۆچی نایکەن ئەوە مەسەلەیەکی ترە، لەو لۆمه‌کردنە دەترسن کە هەڵویستەکەیان بەقازانجی عەبادی بشکێتەوە، بەڵام بژاردەی زۆریان لەبەر دەستە."

ئێستا کاتی وتووێژ لەگەل بەغدا دیاری نەکراوە، ئایا وەفدی دانوستکاری کورد کێ دەبێت؟ ئەگەر کورد هەمان ئەو سیاسیانەی رابردوو بنێریت بۆ دانوستان چ بەرهەمێکی ده‌بێت؟ لەو بارەیەوە عوسمان گوتی "ئەو دەموچاوانەی رابردوو لە شکستدا دەگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆ، ئەوەش وا دەکات عێڕاق هەموو ئەو خاڵانەی هەیانە بەسەریاندا بسەپێنن، دوواجار خەلکی کوردستان بەگشتی زیانیان بەر دەکەوێت. حکومەتی هەرێم لە شکستی سیاسی و ئابووری وسەربازی دەچیتەوە بۆ سەرمێزی گفتوگۆ."

XS
SM
MD
LG