له به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵه پرسیارێکدا که ئایاپه‌ێرو پروگرام بۆ هه‌ر پارت و رێکخراوه‌یه‌ک وه یاخود ده‌ستور بۆ هه‌ر وڵاتێک پێداویستێکه و گرنگیه‌که‌ی له چی دایه ؟ ئایا به چ شیوه‌یه‌ک به ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکی پارته‌کان وه یاخود سه‌رۆکی وڵاتان ئاماژه ده‌کات؟ ئایا ئه‌بێ تیرمێکی دیاریکراو بۆ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی وڵات و پارته‌کان ده‌ستنیشان بکرێت؟ ماندێلا 30 ساڵ له زیندان بو که هاته ده‌ر ته‌نها چوار ساڵ له سه‌ر ده‌سه‌ڵات مایه‌وه،له‌به‌ر چی رێبه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین هه‌تا هه‌تا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌مێننه‌وه؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسیارانه‌دا ده‌ڵێت په‌ێرو پرۆگرام وه یا خود ده‌ستور، پرینسیپ و بنچینه‌کانی کار ،یاسا و رێساکانی و خواست و ئامانجه‌کانی دیاری ده‌کات، ده‌شڵێت بۆ پۆستی سکرتێری کۆمه‌ڵه دوو تیرم دانراوه و نابێ له‌وه تێپه‌ر بکات و له وڵاتانی جۆراو جۆر و له وڵاتانی دیموکراتیک ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک وه‌زیر یان سه‌رۆک کۆمار جیاوازه و ڕاوه‌ستاوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یئه‌و وڵاته چه‌ن دیموکراته ، به‌ڵام له هه‌مو ئه‌و وڵاتانه‌ش و له وڵاتانی دیموکراتیک حکومه‌ت ملکه‌چی بریاره‌کانی په‌رله‌مانه وه په‌رله‌مانیش هه‌ڵبژێردراوی مه‌ردومه.
عومه‌ری ئیلخانیزاده له باره‌ی روداوه‌کانی ناوچه‌که‌وه ده‌ڵێت من پێم وایه به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه شه‌پۆلێکه که دیموکراسی و با هۆزی دیموکراسی به هیز ده‌کات وه ئه‌مه به ده‌وریه‌کی نوێ و گرنگ له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌زانم و ده‌ناسم.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌چه‌پ گویبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:55خوله‌که.