Accessibility links

د. محەمەد رەئوف: ئێمە شتێکمان نیە بەناوی ئابورییەوە، شتێکمان هەیە بەناوی فرۆشتنی نەوت


محه‌مه‌د ڕه‌ئوف

ناوبراو دەشڵێت "نەوت ئەفرۆشرێت بەدەرەوە و پارەکەی دێتەوەو دەکرێت بە موچەو مەسروفات و شەڕ و ئەخورێ و ئەڕوات."

باری سەختی ئابوری خەڵک و شکستی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و هاوکات بارگرژی و ئاڵۆزی حیزبی و سیاسی لەهەرێمی کوردستان سەرئەنجام شرۆڤەکاران و ئەکادیمیستانی ناوەوەو دەرەوەی هەرێمەکەی خستۆتە بەردەم شرۆڤەکاری و رای جیاوازەوە. ئایا کوردستان لەبەردەم هەڕەشەیەکی راستەقینە و رژدی ئابوری و سیاسی ناوخۆییدایە؟ ئایا ژیان و گوزەرانی خەڵک بە گشتی لە ئاستی سفری بژێویی و دابینکردنی پێداویستییە هەرە سەرەتاییەکانی ژیانکردندایە یان نا؟ ئایا قەوارە یاسایی و شارستانیەکانی هەرێمی کوردستان لەئاست ئەو هەموو قەیرانەدایە؟ ئایا رێگەچارە ریشەیی و هەنوکەییەکان چین بۆ چارەسەرکردنی گرفتە جومگەییەکانی قەیرانی ئابوری و بژێوی خەڵک.

سەبارەت بە کۆمەڵێک پرسی هەنوکەیی پەیوەندیدار بە قەیرانە ئابورییەکان و بژێوی خەڵک، ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ وەزیری پێشوی بازرگانی حکومەتی هەرێم دکتۆر محەمەد رەئوف دا سازکردووە....

محەمەد رەئوف دەڵێت "لەکاتی خۆشگوزەرانییەکەدا؛ وردەوردە خەڵک دەگەڕانەوە بۆ کوردستان. بەڵام ئێستا جارێکی تر دەچنەوە بۆ دەرەوەی وڵات." هاوکات "ئەوەی بتوانێت بڕوات یان بواری هەبێت دەڕوات."

دەشڵێت "ئەگەر عەرەبی ناوچەکانی تری عێراق لەبازاڕەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک؛ بەتایبەتی هەولێر نەبونایە زوربەی بازاڕەکان ئیفلیج دەبوون. چونکە خەڵکێکی زۆر کەم دەتوانێت بازاڕ بکات و کڕین و فرۆشتن لەبازاڕدا بکات."

سەبارەت بەوەی ئێمە خاوەنی سیستمێکی ئابورین یان نا! دکتۆر محەمەد پێیوایە "ئێمە شتێکمان نیە بەناوی ئابورییەوە، شتێکمان هەیە بەناوی فرۆشتنی نەوت."

دەشڵێت "نەوت ئەفرۆشرێت بەدەرەوە و پارەکەی دێتەوەو دەکرێت بە موچەو مەسروفات و شەڕ و ئەخورێ و ئەڕوات."

هاوکات هەر لەو رووەوە دەڵێت "ئەوان بەرهەمەکانی خۆیان دێنن بۆ ئێمە و پارەی کاشی وڵاتەکەی ئێمەش دەبەن بۆخۆیان."

XS
SM
MD
LG