به‌راک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له میانه‌ی ووتاره‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌یدا له‌گه‌ڵ سوپاس ده‌ربڕین بۆ هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ، به فه‌رمیش کۆتایی هێنانی به ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکریه‌کانی ئه‌مریکاش هێنا له عێراقدا.
له میانه‌ی گفتگۆی له‌گه‌ڵ مۆعته‌به‌ر شێروانی، مه‌رینا ئاتۆوێ به‌رێوه‌به‌ری پرۆگرامی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له رێکخراوی کارنێگی ئینداومه‌نت بۆ ئاشتی ناونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا هیچ بژاری تری نیه بیجگه له ده‌رچوون له عێراق. ئه‌و ده‌ڵێت هه‌نگاوی یه‌که‌م ئه‌وه‌یه سیاسه‌تمدارانی عێراقی به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاته‌که‌یان وه‌پێش به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان بخه‌ن و حکوومه‌ت پێك بهێنن. ئه‌ۆ ده‌ڵێت له‌م قۆناخه‌دا، سیاسه‌تمدارانی عێراقی هیچ توانایی حوکمڕانی کردنیان له خۆ نیشان نه‌داوه که ئاماده‌بن به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاته‌که‌یان وه‌پێش به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان بخه‌ن ئه‌مه‌ش شتێکی باش نیه بۆ پرۆسه‌ی دێمۆکراسی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی4:45 خوله‌که