به پێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران، وه‌زاره‌تی ناوخۆ له سه‌ره‌تا له "سه‌ڵاحییه‌تی" گشتی پاڵێوراوه‌کان ده‌کۆڵێته‌وه و دواتر شوڕای نیگه‌هبان بڕیاری یه‌کجاری ده‌دات.
ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش هه‌رده‌م له ژێر ڕه‌خنه‌ی ناڕازیان بووه چوونکه ڕه‌تدانه‌وه‌ی سه‌ڵاحییه‌تی زۆر له پاڵێوراوه‌کان بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی که ته‌نیا که‌سانی نزیک له حکومه‌ت بتوانن له ژێر تیغی ‘ته‌ئیدییه’ ی شوڕای نیگه‌هبان تێپه‌ڕ ببن. له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، ڕۆژنامه‌وان مه‌سعود کوردپور ده‌ڵێت کاتێک ئۆپۆزسیۆن له گرتوخانه بێت، به‌شداری چاڵاکی نه‌بێت،(مرۆڤ) ناتوانێت ره‌وایی بداته ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:23 خوله‌كه.