Accessibility links

ته‌ها سۆڵه‌یی: کۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌کگرتوو جیاوازی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ کۆنگره‌کانی پێشوودا


له‌ یه‌کی مانگی پێنجدا پارتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستی کرد به‌ به‌ستنی شه‌شه‌م کۆنگره‌ی پارته‌که‌ی. له دووه‌م ڕۆژی کۆنگره‌که‌دا ئه‌مینداری نوێی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان هه‌ڵبژێردرا و جێگای سه‌لاحه‌دین به‌هادینی گرته‌وه‌ که‌ له‌وه‌تای دامه‌زراندی یه‌کگرتووی ئیسلامی و ساڵی 1994 وه‌ سه‌رۆکی پارته‌که‌ بووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانکارییه‌کانی ناو یه‌کگرتوو وته‌بێژی سه‌ره‌کی کۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ته‌ها سۆله‌یی له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ‌هێرۆ زه‌نگه‌نه‌دا ده‌ڵێت " ئه‌م کۆنگره‌یه‌ کۆنگره‌یه‌کی جیاوازه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ کۆنگره‌کانی دیکه‌ی یه‌کگرتوودا ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌که‌م جاره‌ له‌ مێژووی حیزبه‌ کوردستانییه‌کاندا سه‌رۆکی حیزبه‌که‌ به‌ خواستی خۆی واز له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌هێنێت و بوار ده‌دات به‌ که‌سانی دیکه‌ بێنه‌ جێگاکه‌ی".

بۆ گوێگرتن له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌ کلیکی ئه‌و فایله‌ ده‌نگییه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ بکه‌ ماوه‌که‌ی 4:50 خوله‌که‌

ڕاوبۆچوونی تۆ

ڕاوبۆچوونه‌کان نیشـان بده‌

XS
SM
MD
LG