حسێن عه‌لی که‌مال جێگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق گوتی وه‌زاره‌تی ناوخۆ چه‌نده‌ها نه‌خشه‌ی ئاسایشی جۆراوجۆری به‌گۆیره‌ی ڕه‌وشی شار‌و شارۆچکه‌کان داڕشتوه. له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا گوتیشی به‌گوێره‌ی تواناکانی ئێستاکه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق، جارێکی تر ڕێ نادرێت خراپکاران کۆنتڕوڵی شاره‌کان بکه‌ن وه‌ك چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:30 خوله‌كه.