له کاتێکدا که پرسی گوێـگرتنی ناقانونی له په‌یوه‌ندیـیه ته‌له‌فونیـیه‌کان به‌ریتانیای هه‌ژاندووه، که‌سایه‌تی ناوداری میدیا ڕۆبه‌رت موردۆک و جه‌یمسی کوڕی بۆ لێپرسینه‌وه رۆژی سێشه‌ممه له به‌رده‌م په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ئاماده بوون.
په‌یامنێرانی هه‌فته‌نامه‌ی (نیوز ئۆف ده وۆرلد) ی ڕۆبه‌رت موردۆک به‌وه خه‌تابارکراون که به شێوه‌یه‌کی ناقانونی گوێیان له په‌یامی ده‌نگی مۆبایلی به سه‌دان که‌سیان گرتووه.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، چاودێری سیاسی له له‌نده‌ن دکتۆر رێبوار فه‌تاح ده‌ڵێت، به‌ریتانیا ئێستا له قه‌یرانێکی زۆر قوڵدایه. گوتیشی وا پێده‌چێت که میدیا، پۆلیس و حکومه‌تی به‌ریتانیا "له‌و پرسه ناقانونیه گلابن".
بۆ بیستنی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز رێبوار فه‌تاح، فایلی ده‌نگی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ کلیک بکه.