به‌پێی رێکه‌وتنێکی نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و حکومه‌تی به‌غدا، ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له سه‌ره‌تای مانگی دوو ده‌ستپێده‌کاته‌وه.
رۆژنامه‌ی (واڵ ستریت جۆرناڵ) ی ئه‌مه‌ریکی راده‌گه‌یه‌نێت که هه‌رێمی کوردستان رۆژانه 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌نێرێته ده‌ره‌وه و له کۆتایی ساڵی 2011 ئه‌م رێژ‌ه‌یه ده‌گاته 200 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێکدا.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریکا، دلێر مه‌حمود به‌گ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت، داهاتی نه‌وتی هه‌رێم ده‌چێته حیسابێکی تایبه‌ته‌وه که له ژێر کۆنترۆلی حکومه‌تی به‌غدا ده‌بێت و ئینجا "به شێوه‌یه‌کی عادیلانه دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌موو دانیشتوانی عێراقدا."
بۆ بیستنی ده‌قی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار دلێر مه‌حمود به‌گ، ئه‌ندامی لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان، فایلی ده‌نگی لای چه‌پی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه کلیک بکه.