Accessibility links

ئارێز: خەڵکی ئاڵمان گوێ ڕایەڵی بڕیاردەرانی حکومەت و دەزگاکانی ڕاگەیەندنی وڵاتن


پۆلیسی ئاڵمان لە سنووری وڵات لە گەڵ فەرانسە چاودێری هات و چۆ دەکات

خانمی ئانگێلا مێرکل تووشی ڤایرووسی کۆڕۆنا بووە و ئەرکی بەڕێوەبردنی کابینەکەی لە ماڵەوە ئەنجام دەدات.

بە گویرەی ئامارەکانی زانکۆی جان هاپکینز لە ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس لە ئاڵمان تووشی ڤایرووسی کۆڕۆنا بوونەوە کە بێجگە لە چین، ئیتالیا، ئێران و ئیسپانیا ڕێژەکەی لە هەمووان زیاترە. بەلام، رێژەی ئەوانەی بە ئەو ڤایرووسە لە ئاڵمان دا دەمرن لە بەراورد لە گەڵ وڵاتانی ئورووپایی گەلێک لە پلەیەکی نزم دایە.

ئاریز داراپوور، چالاکی سیاسی
ئاریز داراپوور، چالاکی سیاسی

لە ئەم وتووێژەدا، ئارێز داراپوور، چالاکی سیاسی لە ئاڵمان، پێی وایە یەکێک لە هۆی سەرەکی بۆ نزم بوونی پلەی ئەو کەسانەی بە ئەو نەخۆشیە گیانیان لە دەست دەدەن ئەوەیە کە " خەڵک گوێ ڕایەڵی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بڕیارەکانی حکومەتین". ئاماژەش دەکات ئەو دیسپلینە تایبەتیەی خەڵکی ئاڵمان هەیەتی وای کردووە کە خەڵک خۆیان لە ماڵ دا بهێڵنەوە و بە ئەم جۆرە پاریزگاری لە ژیانیان بکەن. و جەختیش دەکات کە "ئەمە تەنزیماتی حیزبی نیە، بەڵکوو تەنزیماتی دەولەتی یە کە ئەو کارانە دەکات."

هەروەها بەڕیز ئارێز داوا لە کوردەکان لە هەر شوێنێک دەکات کە ئەوانیش لە ئەم دۆخە ئاستەمەدا خۆیان بپارێزن و لە ماڵ دا بمێننەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:32 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG