ڕاپۆرتێکی نوێی تۆڕی هه‌واڵنێری بوزفید نیشانی ده‌دات که چۆن فه‌یس بووک له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌کان و له سه‌ر هه‌مویانه‌وه حکومه‌تی تورکیا بۆ سانسۆر کردنی ده‌نگه جیاوازه‌کان هاوده‌نگی و هاوکاری ده‌کات. فه‌یس بووک پێشتر رایگه‌یاندبوو که رێز له یاسا خوجێیه دژه تیروره‌کان ده‌گرێت و ڕێگه نادات ئه‌ندامانی فه‌یس بووک له ڕێگای ئه‌م تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه یاسا خوجێیه‌کانی وڵاتانی خۆیان له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا پێشێل بکه‌ن.
ڕاپۆرته‌که‌ی بوزفید تیشک ده‌خاته سه‌ر سانسۆری به‌ربڵاوی به‌کارهێنه‌رانی کوردی فه‌یس بووک له لایه‌ن ئه‌م تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه. وه‌ک ڕاپۆرته‌که ئاماژه‌ی پێده‌دات تورکیا یه‌ک له‌و وڵاتانه‌یه که زیاترین ڕێژه‌ی داواکاری بۆ به‌ربه‌ست خستنه سه‌ر ڕێگای به‌کارهێنه‌رانیان پێشکه‌شی فه‌یس بووک کردوه و ئه‌م تۆره کؤمه‌ڵایه‌تیه‌ش زۆربه‌ی داواکاریه‌کانی ئه‌م حکۆمه‌تانه‌ی په‌سه‌ند کردوه.
وه‌ک ڕاپۆرته‌که ده‌ڵێت بۆ وێنه له شش مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی 2015 له به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ کاتی هاوشێوه له ساڵی 2014، داواکاریه‌کانی تورکیا له فه‌یس بووک بو به‌ربه‌ست دانان، 137 له سه‌د زیاد بووه. ته‌نیا له نێوان دوو مانگی 6 و 7 ساڵی 2015، نزیک به 4496 داواکاری به‌ربه‌ست دانان له لایه‌ن تورکیاوه پێشکه‌شی فه‌یس بووک بووه و زۆربه‌شی په‌سه‌ند کراوه.
تورکیا زیاتر له چوارچێوه‌ی یاسای 5651 ئه‌و وڵاته‌دا داوای به‌ربه‌ست دانانی کردوه و ئه‌م یاسایه‌ش به گشتی دژی چاڵاکوانه کورده‌کان به کار هێنراوه. پێشتر تۆری گه‌وکه‌ر لاپه‌ڕێکی بڵاو کردبوه‌وه که تێیدا ئاماژه‌ی به په‌یره‌وه ناوخۆکانی فه‌یس بووک دابوو.
له‌و ڵاپه‌ره‌دا هاتبوو که هه‌ر چه‌شنه بێ‌ڕێزیه‌ک به ئاتاتۆرک چ به نوسراوه و چ به وێنه بڵاک ده‌کرێت و هه‌روه‌ها خه‌ریته‌ی کوردستانی تورکیا یان هه‌ر نوسراوه یا وێنه و ویدیویه‌کی سه‌باره‌ت به پ‌ک‌ک یا ئۆجالان له فه‌یس بووک ده‌سڕدریته‌وه.
بۆ تاوتۆ کردنی ئه‌م بابه‌ته و وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌مار گوڵی، ڕۆژنامه نووسی ناوه‌ندی نۆچه و شرۆڤه‌ی ڕۆژ، وتووێژم کردوه.