Accessibility links

ئەندامانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بەرگری لە دادگاکە دەکەن لە ڕووبەڕووبوونەوەی سزاکانی ئەمەریکادا


نزیکەی زیاتر لە نیوەی ئەندامانی دادگای تاوانی نێودەڵەتی بەرگرییان لە دادگاکە کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی سزاکانی ئەمەریکادا، دوای ئەوەی ئەمەریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزای کرد بەسەر کۆمەڵێک لە کارمەندانی دادگاکەدا.

لە کۆی 123 ئەندامی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی 67 ئەندامیان پشتیوانیان لە بەیاننامە هاوبەشەکەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کرد کە لەلایەن کۆستەریکا و سویسراوە داڕێژراوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " دووبارە جەخت لە پشتیوانی خۆمان دەکەینەوە بۆ دادگاکە وەکو دامەزراوەیەکی داددی سەربەخۆ و شەفاف."

هەروەها دەشڵێت دادگای تاوانی نێودەوڵەتی " بەشێکە لە سیستمی دادی نێودەوڵەتی و دامەزراوەیەکی ناوەندییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خۆدزینەوە لە سزاکان."

ئەمەریکا دەڵێت دژایەتی دادگاکە دەکات چونکە ترسی ئەوەی هەیە دادگاکە پاڵنەری سیاسیی هەبێت دژی ئەمەریکا و ئیسڕائیل.

دوو هەفتە لەمەوبەر سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ فەرمانێکی واژۆکرد تیایدا سەرمایەی ئەو کارمەندانەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی سڕ دەکات کە بەشدارن لە لێکۆڵینەوەکان لە هێزەکانی ئەمەریکا لەسەر تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە ئەفغانستان. هەروەها کۆتوبەندیشی خستەسەر گەشتکردنی ئەو کارمەندانە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG