Accessibility links

دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی: ئێران سنووری پیتاندنی یۆرانیۆمی بەزاندووە


باڵەخانەی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی
باڵەخانەی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی

دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی وتی ئێران یۆرانیۆمی لەو ئاستە زیاتر پیتاندووە کە بەپێی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 بۆی دیاریکراوە، ئەمەش ڕاگەیەندراوەکەی ئێران پشت ڕاست دەکاتەوە کە تیایدا وتی تاران ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد دەکات.

وتەبێژی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی کە سەرپەرشتی چاودێریکردنی ڕێکەوتنەکە دەکات وتی " بەڕێوبەری گشتی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی یوکیا ئامانۆ بە ئەنجومەنی پارێزگارانی ڕاگەیاندووە کە پشکنەرەکانی دەزگاکە لە هەشتی مانگی حەوتدا بۆیان دەرکەوتووە ئێران یۆرانیۆمی بۆ زیاتر لە سەدا 3.67 پیتاندووە."

لە ڕاپۆرتەکەدا کە نێردراوە بۆ وڵاتانی ئەندام لە دەزگاکەدا ئاماژە بەوە دراوە دەزگاکە لەڕێی ئامێری ئینتەرنێتەوە بۆ چاودێریکردنی پیتاندنەکە ئەمەی بۆ دەرکەوتووە و ئاماژەشی بەوەدا نموونەشیان بردووە بۆ پشکنینی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG