گڕکانی سه‌ر چیای مێره‌پی ئه‌نده‌نوسیا به جۆرێـک ته‌قیوه‌ته‌وه که له ماوه‌ی زیاتر له سه‌ده‌یه‌که‌دا هه‌رگیز به‌و به‌هێزیـیه نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 70 که‌س و چه‌ندان خانووبه‌ره‌ی سووتاندووه و ناوچه‌که‌ی به خۆڵه‌مێشێـکی سپـی داپـۆشیوه.
ڕۆژی هه‌ینی ده‌سه‌ڵاتداران گوتیان ئه‌مه به‌هێزترین ته‌قینه‌وه‌ی گڕکانه‌که بووه له‌وه‌تای 11 ڕۆژه بۆ چه‌ندان جاره ته‌قیوه‌ته‌وه.
گڕکانه‌که هه‌روه‌ها گڕاوێـکی سووتێنه‌ری به لاکانی چیاکه‌دا هێناوه‌ته خوارێ که پـله‌ی گه‌رمیـیه‌که‌ی 750 ی سه‌دیـیه و خۆڵه‌مێشێـکی کوشـنده‌شی به به‌رزایی 4 کیلۆمه‌تر به ئاسـمانی ناوچه‌که‌دا هه‌ڵداوه. گه‌رمی خۆڵه‌مێشه‌که خه‌ڵکه‌که‌ی ناچار کردووه به‌تانی به خۆیاندابده‌ن له‌و ده‌مه‌ی بۆ ناچه پارێزراوه‌کان هه‌ڵئه‌هاتن.
پـێشـبینی ده‌کرێت ژماره‌ی کوژراوان زیاد ببێت هاوکاتی ئه‌وه‌ی کارمه‌ندانی فریاکه‌وتن سه‌رقاڵی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌کانن له ژێر خۆڵه‌مێش و داروپه‌ردووی شوێنه وێرانبووه‌کانن.
شاره‌زایان گوتیان ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی هه‌ینی گڕکانه‌که به‌هێزترین ته‌قینه‌وه‌ی بووه له‌وه‌تای سـاڵانی حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی 18دا. ده‌سه‌ڵاتداران بازنه‌ی ناوچه‌ی مه‌ترسیداری ده‌وروبه‌ری چیاکه‌یان بۆ 20 کیلۆمه‌تر فراوانترکردووه.