دوشه‌ممه، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌ندۆنێسیا باری هو‌شداری یان ڕاگه‌یاند سه‌باره‌ت به یه‌کێک له چالاکترین بورکانه‌کانی و فه‌رمانیان داوه‌ته دانیشتوانی نزیك ئه‌و چیا پڕ له خرۆشه به خێرا بۆ شوێنی سه‌لامه‌تتر بگوازنه‌وه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن چالاکی زه‌وی له‌رزین له چیای مه‌راپی له دورگه‌ی جاڤا له‌وه‌تای هه‌فته‌ی ڕابوردوو زیادی کردووه.
سۆرۆنۆ سه‌رۆکی ئاژانسی بۆرکانناسی ئه‌ندۆنێسیا ڕایگه‌یاند، چالاکیه‌که گه‌وره‌تره له‌وه‌ی دیترا پێش دوا ته‌قینه‌وه‌ی بورکانه‌که له 2006 که له ئه‌نجامدا 2 که‌س کوژران.وله‌توقینه‌وه‌ی 1994 به لایه‌نی که‌مه‌وه 60 که‌س کوژران، و 1300که‌س له‌ته‌قینه‌وه‌ی1930 کوژران.