Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان لەهەوڵی دابینکردنی زیاتر لە 50 ملیۆن دۆلار بۆ ئیندۆنزیایە


Tsunami in Palu
Tsunami in Palu

نزیکەی 70.000 ھەزار کەس ئاوارەبوون و نزیکەی 65 هەزار خانوو بەھۆی سۆنامی و بومەلەرزەوە زیانیان بەرکەوتووە.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت کە لەهەوڵی ئەوەدان 50.5 ملیۆن دۆلار لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دەستەبەر بکەن بۆ یارمەتیدان و کۆمەککردنی ئەو 191 هەزار کەسەی کە بەهۆی بومەلەرزەکەو سۆنامییەکەی سۆلاواسییەوە لە ئەندونزیا زەرەر و زیانیان بەرکەوتووە.

قوربانیانی بومەلەرزە و سۆنامییە وێرانکەرەکەی دوورگەی سولاوێسی ڕۆژھەڵاتی ئیندۆنزیا تادێت زیاتر دەبن، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەش مەترسی ئەوەیان ھەیە ھێشتا دەیان کەس لەژێر پاشماوەی باڵەخانەی ھۆتێلێکی ڕووخاوی شاری گەشتیاریی پالو مابنەوە.

ئاژانسی کارەساتە سروشتییەکانی ئیندۆنزیا رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی سۆنامی و بومەلەرزەکەی ھەفتەی ڕابردووەوە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستدا بۆ 1.649 کەس بەرزبووەوە. هاوکات هەندێک لەو 2500 کەسەی کە راپۆرتکراون بریندار بوون زام و برینەکانیان سەختە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، نزیکەی 70.000 ھەزار کەس ئاوارەبوون و نزیکەی 65 هەزار خانوو بەھۆی سۆنامی و بومەلەرزەوە زیانیان بەرکەوتووە، کە شاری پالوی لە ناوەڕاستی ئیندۆنزیا گرتەوە.


لەئێستاشدا ڕێکخراوە فریاگوزارییەکان بە ئاستەنگ دەتوانن ھاوکاری بۆ ناوچە کارەساتبارەکان بنێرن، چونکە بەندەری سەرەکی شاری پالو پایتەختی دوورگەی سولاوێسی داخراوە، ھاوکات رزگاربووانی ئەو ناوچانە ڕوبەڕوی کەمی ئاو و خۆراک و پێداویستییەکانی دیکەی ڕۆژانەیان بوونەتەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ھەینی ڕابردوو بومەلەرزەیەکی بەھێز بە توانایی ٧.٥ پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر شاری پالو و چەند دوورگەیەکی ئەندەنوسیای ھەژاند و پاش بومەلەرزەکە تسونامییەکی بەھێز بەبەرزی شەش مەتر لەکەنارە ئاوییەکان دروستبوو.

XS
SM
MD
LG